ژنه‌ك زارۆكه‌كێ ساڤا ددزت
K24 – هه‌ولێر:
تۆماری كامێراكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای خه‌ره‌جی سعوودی، دیمه‌نی روونی ژنێكیان تۆماركردووه، كاتێك منداڵێكی ساوا ده‌دزێت و به عه‌بایه‌كی ره‌شه‌وه ده‌چێت منداڵه‌كه ده‌كاته ناو كیسه‌یه‌كی سپیه‌وه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كه كه‌متره له خوله‌كێك، به روونی رفێنه‌ره‌كه‌ی تیدا ده‌بینرێت. به گوێره‌ی قسه‌ی دایكی منداڵه ساواكه، ئه‌و ژنه په‌رستاره‌و له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كارده‌كات. به‌ره‌و ئه‌سانسۆره‌كه ده‌ڕوات و به مێشكێكی هێمن و ئارامی تا كه‌س هه‌ستی پێنه‌كات و نه‌زانێت منداڵی خستووه‌ته ناو كیسه‌وه ده‌ڕوات به رێگادا.
تا ئێستا هیچ لایه‌نیكی ئه‌منی ورده‌كاریی ده‌رباره‌ی رفاندنی ئه‌و ساوایه ئاشكرا نه‌كردووه و هۆكاره‌كانی پشت دزینی منداڵه‌كه‌یان روون نه‌كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام دایكی منداڵه‌كه ده‌ڵێت “دوای له دایكبوونی منداڵه‌كه، په‌رستاره‌كه هاتووه‌ته لام و داوای لێكردووم له پێناو ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێك منداڵه‌كه‌ی بده‌مێ”.
دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له دزینی منداڵه‌كه، ئه‌وسا ژنه‌كه ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی كردووه‌ته‌وه، پاشان هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه رۆژی هه‌ینی رابردوو 25/8/2017 له مزگه‌وتێكی شاره‌كه‌دا، ژنه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه‌یشی پێ بووه.
دواتر پشكنینی dna بۆ منداڵه‌كه كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه منداڵی ئه‌و ژنه‌یه كه په‌رستاره‌كه خۆی چوو بوو مناڵه‌كه‌ی له لا بردبوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
