شبكة لالش الاعلامية

ب ئێکجارێ 400 زارۆك ژ مرنێ رزگارکرن

ب ئێکجارێ 400 زارۆك ژ مرنێ رزگارکرن

خەندان-

ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانی هندستان لەکارێکی ناوازەو بەجەسارەتدا سەرنجی میدیاکانی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت، دوای ئەوەی رێگریی دەکات لە تەقینەوەی مۆمبێکی چێندراو کە ئامادەبووە بۆ کوشتنی زیاتر لە 400 منداڵ.

لەناوەندی شوێنێکی چڕی نیشتەجێبوونداو لەبەردەم قوتابخانەیەکدا، بۆمبێکی چێندراو لەلایەن گرووپێکی تیرۆرستییەوە دادەنرێت و ئامادە دەکرێت بۆ تەقاندنەوەی، بەرلەکاتی تەقاندنەوەی ئاشکرادەبێت، بەو هۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیسی ئەو ناوچەیە باوەش دەکات بە بۆمبە چێندراوەکەداو بەڕاکردن و خێراییەکی زۆر ماوەی یەک کیلۆمەتر بۆمبەکە دووردەخاتەوەو ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە لەپێناو پاراستنی گیانی منداڵ و خەڵکی سڤیلدا.

رووداوەکە لە ویلایەتی مادهایە برادیچ لەناوەڕاستی هندستان روویداوە، ئەو ئەفسەرەش ناوی ئابهیشیک باتل-ەو تەمەنی 40 ساڵە، بەهۆی کارە ئازایانەکەیەوە زۆرێک لە جیهاندا ستایشیان کردووەو بەپیاوێکی بەجەسارەتیان ناوزەد کردووە.

سەبارەت بەو رووداوە باتل دەڵێت “بڕیارمدا ئەو سەرکێشەییە بەژیانی خۆمەوە بکەم، دوای ئەوەی تیمی دۆزینەوەی تەقەمەنییەکان بێهیوابوون لە پووچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبە 10 کیلۆگرامییە، بەڵام کاتێک تەماشام کرد ئەو ناوچەیە سیخناخە لە منداڵ و خەڵکی بێ تاوان، باوەشم بە بۆمبەکەدا کرد و یەک کیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونەکە دوورمخستەوە”.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەو ئەفسەرە باسی لەوە کردووە لەماوەی رابردوودا راهێنانیان لەسەر ئەو جۆرە بۆمبانە کردووەو زانیاری هەبووە لەسەر ئەوەی کاتێک دەتەقێتەوە بە 500 مەتر بەچواردەوری خۆیداو کاریگەری دەبێت و خاپووری دەکات.

دوای ئەوەی بۆمبەکە دووردەخاتەوە تیمێکی تری شارەزای ئەو بوارە دێن و بۆمبەکە پووچەڵ دەکەنەوە.

ئەو ئەفسەرە بەبڕی 50 هەزار روپیە کە دەکاتە 600 دۆلاری ئەمەریکی لەپای ئەو کارەیدا خەڵات دەکرێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سۆران دو حاله‌تێن زارۆكبوونێ یێن سه‌یر

Lalish Duhok

شه‌رابا به‌لجیکی وه‌ک پڕفرۆشترین شه‌رابا ئه‌ورووپا هاته‌ ده‌ستنیشان کرن

Lalish Duhok

ل ئه‌مریكا زارۆكه‌ك ل ژۆرا 2 ل 22-2-2022 ل ده‌مژمێر22:22 ژ دایكبوو

Lalish Duhok