شبكة لالش الاعلامية

ژنه‌ك دلێ خۆ بن ئاخ دكت

ژنه‌ك دلێ خۆ بن ئاخ دكت

خەندان-

ژنێکی دانیشتووی ئیسرائیل پاش ئەوەی توشی چەندین کێشەی دڵ بوو کە ناچاری کرد بە نەشتەرگەری دڵی بۆ لاببرێت و دڵێکی دیکەی بۆ بچێنرێت، لە رێورەسمێکی نامۆدا دڵە نەخۆشەکەی خستە ژێر خاکەوە.

شارۆن فیدێل، شێوەکاری ئیسرائیلی تەمەن 46 ساڵ لە لەدایکبوونەوە دڵی لاواز بووە و چەندین کێشەی تەندروستی توشبووە. ئەم خانمە ساڵی پار توشی جەڵتەیەکی دڵ بوو و باری تەندروستی بە تەواوی تێکچوو و بەدوای کەسێکدا دەگەڕا کە دڵی ببەخشێت.

شارۆن دڵێکی دیکەی لە کوڕێکی ١٦ ساڵەوە پێ بەخشرا کە لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. شارۆن پاش نەشتەرگەرییەکە داوای دڵە نەخۆشەکەی خۆی لە نەخۆشخانەکە کرد و لەگەڵ خۆیدا بردییەوە بۆ ماڵەوە.

پاش ئەوەی پشووی لە نەشتەرگەرییەکەی وەرگرت، رووی کردە دارستانێک و چاڵێکی هەڵکەند، دڵە نەخۆشەکەی خستە نێو چاڵەکەوە و ئەندامەکەی بە خاک سپارد، پرۆسە نامۆکەی بە ڤیدیۆ تۆمارکرد و بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھژمارا مریێن ئەڤان گورستانان پێنج جاران ھندی ئاکنجیێن بەحرینێ نە

Lalish Duhok

ژبەر کوشتنا ٢١ پشیکان سزایێ ١٦ سالان زیندانیکرنێ بسەر وەلاتیەکێ دا هاتە سەپاندن

Lalish Duhok

ژبه‌ر تشته‌كى چاڤێ خۆ ژ دەست دا كو توو ژى رۆژانە دكه‌ى

Lalish Duhok