شبكة لالش الاعلامية

کوره‌ك ئایفۆنا ده‌یکا خۆ بۆ ماوێ 47 سالا ژ کارکرنێ رادگرت

کوره‌ك ئایفۆنا ده‌یکا خۆ بۆ ماوێ 47 سالا ژ کارکرنێ رادگرت
خەندان- 

منداڵێک دەبێتەهۆی راگرتنی ئایفۆنەکەی دایکی لەکارکردن و تاکو 47 ساڵی تر ناتوانێت ژمارەی نهێنی سەر شاشەکەی بکاتەوەو هیچ کارێکی پێ ناکرێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری سپۆتینگی روسی، ئەو دایک و منداڵە لە شاری شەنگهای چین دەژین، بۆ ئەوەی منداڵەکەی سەرقاڵ بکات و بچێت بەلای ئیشی ماڵدارییەوە، بیر لەوە دەکاتەوە چەند دیمەنێکی گرتەی ڤیدیۆیی فێرکاری لەڕێگەی ئایفۆنەکەیەوە نیشان بدات، بەڵام دواتر شاشەی ئایفۆنەکە دەکوژێتەوەو “sleep” دەبێت.

منداڵەکە بۆ ئەوەی شاشەکە بکاتەوە چەند جارێک وشەی نهێنی بەهەڵە لێدەدات، بەڵام هەوڵەکانی پووچەڵ دەبنەوەو مۆبایلەکە ناکرێتەوە، هەربۆیە سیستمی کارپێکردنی ئەپڵ پێیڕادەگەیەنێت بۆ ماوەی 25 ملیۆن خولەک ئەو مۆبایلە ناتواندرێت هیچ کارێکی پێبکرێت.

شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا لە یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە شەنگهای دەڵێت “رێکەوتی لەو جۆرە هەبووە کە بۆ ماوەی 80 ساڵ مۆبایلێک رێگەی کارپێکردنی لێگیرابێت، بەهۆی لێدانی وشەی نهێنی بەشێوەی هەڵە”.

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە دەتواندرێت ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت لەڕێگەی سڕینەوەی هەموو داتاو زانیارییەکانەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بووەتەهۆی دروستبوونی دەنگۆی جۆراوجۆر و وایکردووە خەڵکانێک باس لەوە بکەن کارێکی هەڵەیە کاتێک دایک و باوکان رێگە دەدەن منداڵەکانیان مۆبایل بەکاربهێنن، چونکە دەبێت پابەندبن بە پاراستنی زانیارییەکانی ناو مۆبایلەکانیانەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو كه‌نالێن دیارێن ئه‌مریكا شه‌رى ل سه‌ر ڤێ خانما پێشكێشكار دكن

Lalish Duhok

تيمساحه‌كى ئارامى نامينت و سه‌رێ راهێنه‌رێ خۆ دگرت

Lalish Duhok

پشتى 8 سالا فه‌یسبووكى  زارۆكه‌ك ب ده‌يك و بابێ وى شاد كر 

Lalish Duhok