شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌كێ ئەمریکی 191 جاران ته‌ماشه‌ى فلمه‌كى دكت و دچته‌ دپه‌رتۆكا گێنس دا

زه‌لامه‌كێ ئەمریکی 191 جاران ته‌ماشه‌ى فلمه‌كى دكت و دچته‌ دپه‌رتۆكا گێنس دا

رووداو دیجیتاڵ

ئۆگەستین ئالانیس پیاوێکی ئەمریکییە، دوای ئەوەی بۆ 191 جار سەیری فیلمی سینەمایی’ Avengers: Endgame’ لە سینەماکان دەکات، ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان.

ئۆگەستین لە هەژماری خۆی لە تویتەر وێنەی خۆی داناوە کە بڕوانامەی گینسی بەدەستەوەیە لە تەنیشتییەوە وێنەیەکی خۆی و لەگەڵ تیمی کارکردن لەسەر فیلمەکە دانراوە، و نووسیویەتی”من بە راستی سەرسوڕهێنەرم، نازناوی زۆرترین ئامادەبوون بۆ هەمان فیلمم لە کتێبی گینس بەدەستهێنا.”

بەگوێرەی راپۆرتێک کە گینس لە رێگەی ماڵپەرەکەی بڵاویکردووەتەوە، ئۆگەستین زۆر سەرسام بووە بە کەسایەتیی “رۆجەرز” کە لە فیلمەکەدا بە “کاپتنی ئەمریکا” ناسراوە، کە ئەکتەری ئەمریکی کریس ئیڤانز لە فیلمەکەدا ئەو رۆڵەی بینیوە.

ئۆگەستین لەو بارەیەوە بۆ ماڵپەڕی گینیس قسەی کردووە و دەڵێت، بە بۆچوونی ئەو رۆجەرز وێنەی ژمارەیەک لەو بەهایانە دەکات کە لای ئەو پیرۆزن، وەک راست و دروستی، میهرەبانی، و بیرکردنەوە لە ئەوانی دیکە پێش خۆی.

ئۆگەستین هەروەها لەبارەی هەوڵدانی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ریکۆردە جیهانییە دەڵیت کە بۆ ئەو قورسترین بەش وازهێنانی بوو لە ژیانی کۆمەڵایەتی، کات بەسەربردن لەگەڵ خێزانەکەی و کەمبوونەی ئەو کاتەی لە هۆڵە وەرزشییەکاندا بەسەریدەبرد، هەروەها رێکخستنی کاتەکانی کارکردنی و گونجاندنی لەگەڵ کاتی نمایشکردنی فیلمەکە لە سینەماکاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گرژييا دناڤبه‌را هۆله‌ندا و توركیا چێل ژى ڤه‌گرتن

Lalish Duhok

74 ملیۆن كتك ل ئه‌مریكا دژین

Lalish Duhok

وەلاتیەکێ 12 دوپشک د مالا خوه‌ دا کوشتن

Lalish Duhok