شبكة لالش الاعلامية

ئيساله‌ 50 ژن ل كوردستانێ هاتينه‌ كوشتن

ئيساله‌ 50 ژن ل كوردستانێ هاتينه‌ كوشتن

وشه‌:
ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ژنان، دوایین هەڵوێستی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەر دەبڕن و ئاشكرای دەكەن كە لێبوردنی گشتی بەهیچ شێوەیەك ژنكوژەكان ناگرێتەوە و ئەوان ناتوانن بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی كانوونی یەكەم، سروە كانەبی بەرپرسی رێكخراوی ئافرەتان و گەنجانی كورد بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، وەك ڕێكخراوەكانی ژنان لە هەموو كۆبوونەوەكان لەگەڵ ئەندامانی نووسینەوەی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی، ئەوەمان دووپات كردووەتەوە كە ئەوانەی كە بكوژی ژنانن لێبوردنی گشتی نەیانگرێتەوە.

ئەو چالاكوانەی بواری ژنان گوتی، لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 50 ژن كوژراون، ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی ڕۆژ بەرۆژ ڕێژەی كوشتنی ژنان زیاد دەكات، بۆیە بەردەوام دەبین لە ڕێگریكردن لە هەر لێبوردنێك بێت بۆ ژنكوژان.

ئێستە چوار هەزار و 800 سزادراو لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستاندان، لەو ڕێژەیەش 260 كەس سزای لەسێدارەدانیان هەیە، بەڵام سزاكە جێبەجێ ناكرێت، بەشێوەیەك لە پڕۆژە یاسایەكە هەر كەسێك لێبوردنی گشتی بیگرێتەوە، ئەگەر دوای پێنج ساڵ هەر كارێك بكات كە دژی یاسا بێت ئەوا ئەو حوكمەی لە پێشوو هەیبوو بۆی دەگەڕێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

له‌ 2017ێ دا 88 ژن ب چه‌كى هاتينه‌ كوشتن يان خۆ كوشتينه‌

Lalish Duhok

ل هەرێما كوردستانێ‌ رێژەیەكا كێم یا ژنان د دام و دەزگەهێن حكوومی و میری دا كاردكن

Lalish Duhok

45 کچ و ژنێن ئێزدی ژ لایێ پەکەکێ ڤە ھاتینە رەڤاندن

Lalish Duhok