شبكة لالش الاعلامية

د ماوێ 9 هه‌يڤان دا ل هەرێما کوردستانێ 54 ئافرەتان خۆ كوشتيە

د ماوێ 9 هه‌يڤان دا ل هەرێما کوردستانێ 54 ئافرەتان خۆ كوشتيە

باسنيوز:

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 54 ئافرەت خۆیان كوشتووە و 37 ئافرەتی دیكەش كوژراون.

بەپێی ئامارەكە كە وێنەیەكیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە “لە ماوەی 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵی 2018 دا، 54 ئافرەت خۆیان كوشتووە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و كەمترینیشیان لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای سۆران بووە و 37 ئافرەتی دیكەش كوژراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كەمترینیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بووە، هاوكات 90 ئافرەت خۆیان سووتاندووە و 113 ئافرەتی دیكەش سووتاون”.

بەپێی ئامارەكە “لەو ماوەیەدا 87 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی تۆمار كراون و 7 هەزار و 192 سكاڵاش لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمار كراون”.

ڕۆژی 17 ی دیسەمبەری ساڵی 1999 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 83هەمین كۆبوونەوەی خۆیدا، 25 ی نۆڤەمبەری وەك ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دیاری كرد، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە لەم ڕۆژەدا چەندین ڕێوڕەسم و چالاكی و كۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوا داك:كچ و ژنێن رزگاربووی پێتڤی پشتەڤانیێ‌ نە

Lalish Duhok

بۆ ئێکەمین جار کچەکا ئێزدی بەربژێره‌ بۆ وەرگرتنا پوشتێ شاھجوانیا عیراقێ

Lalish Duhok

یوئێن ناڤه‌نده‌كێ بۆ ھاريکاریکرنا ئافرەتێن رزگاربوويێن دەستێ داعشێ ڤه‌دكت

Lalish Duhok