شبكة لالش الاعلامية

ئێزدى:پەكەكێ و حەشدا شەعبی دڤێت مه‌ ژكورد و كوردستانێ ڤه‌قه‌تينن

ئێزدى:پەكەكێ و حەشدا شەعبی دڤێت مه‌ ژكورد و كوردستانێ ڤه‌قه‌تينن

وشه‌
بەرپرسان و كەسایەتیی ئێزیدی رای دەگەیەنن، ئێران هەوڵ دەدات لە رێی پەكەكە و حەشدی شەعبییەوە، ئێزیدی و ناوچەكانیان لە كورد و كوردستان داببڕێت. ئەوان هۆشداری لەو رووەوە دەدەن و ئاماژە بەوە دەكەن ئەو هەوڵە نەك لە دژی كوردستانە، بگرە مەترسی لەسەر چارەنووسی ئێزیدییانیش دروست كردووە.
مەحموود ئێزیدی كەسایەتی سیاسیی، بە”وشە”ی راگەیاند، “پەكەكە و حەشدی شەعبی ئەجێندای وڵاتان لە شنگال و ناوچە ئێزیدینشینەكان جێبەجێ دەكەن، ئەوان دەبێت لەو ناوچەیە بكشێنەوە و دەستێوەردانی تێدا نەكەن. 
ئەو كە ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی شێخانی ئەو حزبەیە‌، زیاتر دەڵێ، “پێشتر دەمانزانی هەبوونی پەكەكە و حەشدی شەعبی كێشە دروست دەكات و لەو رێگەیەوە وڵاتان دەست دەخەنە شنگال، بۆیە دەبێت بەزووترین كات پەكەكە شنگال چۆڵ بكات”.
دووپاتی كردەوە، “خەڵكی شنگال و حكوومەتی هەرێم سوپاسی پەكەكەیان كردووە كە ئەركی خۆی جێبەجێ كردووە، بەڵام چەندان جارە داوا لە پەكەكە دەكەن شنگال چۆڵ بكات، رێز لە حكوومەت و خەڵكی شنگال ناگرن و كێشە دروست دەكەن، منداڵانی ئێزیدی دەڕفێنن بۆ قەندیل و شەڕ دەفرۆشن”.
كەسایەتی و بەرپرسە ئێزیدییەكان دووپات لەوە دەكەنەوە كە “پەكەكە بە ئەجێندای ئێرانەوە لە ناوچەكەدا ئامادەیی هەیە”.
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، بە”وشە” گوتە “ئێران بە هاوكاری پەكەكە و حەشد دەیەوێت شنگال بكاتە دەروازیەك بۆ گەیشتن بە سووریا و كۆنترۆڵی ناوچە ئێزیدییەكان و بەتایبەت شنگال بكات”.
زیاتر دەڵێ، “بەڵام شنگال و ئێزیدییان لەوە تێگەیشتوون كە پەكەكە و حەشد هیچ خزمەت بە كەیسی ئێزیدییان ناگەیەنن، دەزانن كوردستان و حكوومەتی هەرێم كار بۆ ئێزیدی دەكات لە پرسی جینۆساید و هاوكاری رفێنراوەكان و رزگاركردنیان.”
هاوكات حەسەن رەشید قەوال چاودێری سیاسی و كەسایەتی ئێزیدی، بۆ “وشە” ئەوەی خستە ڕوو، “ئەو لایەنانە بە پشتگیری هەندێك لایەنی دەرەوە، دەیانەوێت ئێزیدییەكان و تەواوی پێكهاتەكان دژی كورد و كوردستان بەكار بێنن و بە تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، بەم كارە هیج خزمەت بە ئێزیدییەكان ناگەیەنێت”.
ئاماژەی دا، “دەبێت ئێزیدییەكان وریا بن و سەرەدەرێكی باش لەم قۆناغەدا ناسكەدا بكەن و خۆیان لەم پیلانە دوور بخەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش په‌رگه‌هـ پێشكێشى قوتابخانێن سنوونێ كرن

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش سه‌ره‌دانا لقا 17 یا پارتی دیموكراتی كوردستان كر

Lalish Duhok

حه‌شدا شه‌عبى جه‌هێ شنگالێ ره‌وانه‌ى ئيرانێ دكت 

Lalish Duhok