شبكة لالش الاعلامية

٧ کوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

٧ کوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن
دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٣-١٢-٢٠١٧)، ٧ کەسی دیکە لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.

(حوسێن قائیدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ”بە هەوڵی نووسینگەکەمان و ‌هێزە ئەمنییەکان توانیمان ٧ کەسی دیکەی کوردانی ئێزدی لە چنگ چەکدارانی داعش رزگار بکەین، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ بوون لە دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆرییەدا بوون.”

وەک (قائیدی) زانیاریی دا، دوو کچ لە تورکیا رزگار کران کە داعش بردبوونیە ئەو وەڵاتە، ٥ـی دیکەش لە سووریا رزگار کران و، دواتر بە کەسوکاریان شاد کرانەوە.

بەگوێرەی دوائاماری رزگاربووان و رفێنراوان، تا ئێستا ٣٢١٩ کەس رزگار کراون و نزیکەی ٣٢٠٠ کەسیش هێشتا ڕزگار نەکراون.

لە (٣-٨-٢٠١٤)، چەکدارانی داعش دەستیان بەسە شنگالدا گرت و زیاتر لە ٦ هەزار کەس رفێنران و ٣٦٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون و زیاتر لە هەزار کەسیش کوژران.

شنگال دەکەوێتە رۆژئاوای شاری مووسل بە ٨٠ کیلۆمەتر و هاوسنوورە لەگەڵ سووریا و دانیشتووانەکەی زیاتر کوردانی ئێزدیینە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب هەلكەفتا جەژنا چلێ‌ زڤستانێ‌ بنگەهێ‌ لالش هاریكاریێن دراڤی ل سەر خێزانێن ئاوارە بەلاڤ دكت

Lalish Duhok

ئەڤ شەڤە ئێزدی دێ بەراتا ل لالش دروست كن

Lalish Duhok

بافی رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش ل پێكڤەژیانا ئاشتیێ‌ بلند دنرخینت

Lalish Duhok