شبكة لالش الاعلامية

مەحموود ئێزدی: دەنگێن پارتی دێ زێده‌ بن

مەحموود ئێزدی: دەنگێن پارتی دێ زێده‌ بن
شێخان-KDP.info-

بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ڕایدەگەیێنێت، خەڵك بڕوای بە پارتی دیموكراتی كوردستانە و دەنگ بە لیستی ١٨٤ دەدەن، چونكە تاكە لیستە توانیویەتی بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكات و دەشڵێ، ئەمجارە دەنگەكانی پارتی لە شێخان زیاد دەبن.

مەحموود ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: “بە پێی كار و ڕاپرسییەكانمان، دەنگەكانمان لە سنووری شارۆچكەی شێخان زیاد دەبن، چونكە خەڵك بڕوای بە پارتییە كە دەتوانێت مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكات و پارێزگارییش لە دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان بكات، لەبەر ئەوە، دەنگ بە لیستی ١٨٤ـی پارتی دەدەن”.

ئێزدی ئاماژەیشی دا: “كارێكی زۆر لە شێخان و سنوورەكەی كراوە، تا دەنگی زیاتری ناوچەكە بە دەست بهێنین و، خەڵكیش بە شێوەیەكی فراوان پێشوازای لە لیستی پارتیمان دەكات و دەزانن تاكە لیستە دەتوانیت ناوچەكە بپارێزێت”.

بەرپرسی لقی 20ی پارتی، گوتیشی: “خەڵك دەزانن كاتێك شەڕ لە سنووری ناوچەكەمان بوو، چۆن كادر و لایەنگر و سەركردەی پارتیمان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕ بوون، بۆ ئەوەی كەرامەتمان بپارێزن، لەبەر ئەوەیش خەڵك هۆشیارە و دەزانێت كام لایەن توانیویەتی پارێزگاری لە خاكمان بكات، هەر بۆیە دەنگی سنوورەكەمان بەرەو زیادبوون دەڕوات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ: کوردێن ئێزدی ب بەلێ دەنگى ب ریفراندۆمێ ددەن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش:ئه‌م ب دله‌كی شكه‌ستی و كۆڤان جه‌ژنا خۆ دگێرین و قورتالبوونا مه‌ دكوردستانه‌كا بهێز و گه‌ش دایه‌

Lalish Duhok

بەرپرسێ لقا 17 یا PDK پەیامەکا پیرۆزباهیێ ئاراستەی کادر و کارمەندێن بنگەهێ لالش کر

Lalish Duhok