شبكة لالش الاعلامية

پێنگاڤێن پارێزگه‌هبوونا شنگال ده‌ستپێكرن 

پێنگاڤێن پارێزگه‌هبوونا شنگال ده‌ستپێكرن 

باسنيوز:

قایمقامی شنگال، ئاشكرای كرد كە هەنگاوەكانی بەپارێزگابوونی شنگال دەستی پێ كردووە و داخوازییەكانیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان ناردووە.

ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، كە سێ پێكهاتەی ناحیەكانی سەر بە شنگال لەگەڵ سەنتەری قەزاكە و ئەنجوومەنی هەرسێ ناحیەكانی گرعوزێر و قەیرەوان و سنوونێ و ئەنجوومەنی قەزای شنگال، بە فەرمی داوایان كردووە شنگال ببێتە پارێزگا، ئەوانیش وەك قایمقامیەتی شنگال ئەو داوایەیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە مووسڵ كردووە.

ئاشكراشی كرد، كە بە داتا، رووبەری شنگال و ژمارەی دانیشتووان و جوگرافیای ناوچەكە و مێژووەكەشی دەستنیشان كراوە تا شنگال ببێتە پارێزگا، داوای بەپارێزگابوونی شنگال كە بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێردرێ، هەركاتێك ئەو بڕیارە درا و بە فەرمی بووە پارێزگا، سەر بە هەرێمی كوردستان دەبێت.

قامیقامی شنگال، ئەوەشی گوت، كە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نووسراوێكی ئاراستەی ئیدارەی شنگال كردووە لە بارەی بەپارێزگابوونی قەزاكەوە، ئەوانیش هەموو پێویستییەكانی بەپارێزگابوونیان بە وەزارەتەكە داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی العربية

___

لدووڤ راسپاردێن به‌رێز”شێخ شامۆ” هۆلا لالش بێبانێ هاته‌ سه‌خبێركرن

Lalish Duhok

ل بیرەوەرییا 24یا دامەزراندنا بنگەهێ‌ لالش: درژدین ل سەر بەردەوامیدانێ‌ ب پەیرەوێ‌ خۆ

Lalish Duhok

ب داوی ئینانا قارەمانیا جانگۆریێن كۆچۆ

Lalish Duhok