شبكة لالش الاعلامية

 95% خه‌لكێ شنگال دژى پەکەکێ نه‌

 95% خه‌لكێ شنگال دژى پەکەکێ نه‌

وشه‌:
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی لە شنگال ڕای گەیاند، 95%ـی هاووڵاتییانی شنگال دژی مانەوەی پەکەکە لە شارەکەیانن، چونکە تەنیا دەستدرێژییان دەکەنە سەر و خەریکی بازرگانی و قاچاغن.

ئەمڕۆ دووشەم 26ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر، قاسم دربۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال بە “وشە”ـی راگەیاند، پەکەکە زیان نەبێ ھیچ قازانجێکی بۆ کوردی شنگال نییە، کاری ئەوان بەردەوام دەستدرێژیکردن لە کوردانی ئێزدی بووە.

زیاتر گوتی: لەبەر ئەو هۆکارەیە ئێزدی زۆر بە دەرکردنی پەکەکە لە شنگال دڵخۆشن و 95%ـی هاووڵاتییانی شنگال دژی پەکەکەن و نایانەوێت لە شارەکەیان بمێننەوە، داواکارن بە زوترین کات دەربکرێن.

قاسم دربۆ ئەوەشی گوت، خەڵک دەزانێت پەکەکە تەنیا بۆ بەرژوەندیی خۆیان دەچن بۆ ھەر شوێنێک و بە ئێستەشەوە کە ھاتوون بۆ شنگال، سەروەختێک خاڵێکی سنووریان کردبووەوە و قاچاغچیان بە نەوت و کەلوپەلی تری وەکو ئاژەڵ دەکرد، ئێستە ئەوە نەما کاری قاچاغی دەکەن، بۆیە ئەوان لەبەر شنگالیەکان لە شارەکە نین و خەمی خۆیانە.

دربۆ باسی لەوەش کرد، ئەگەر ئەوان خەمخۆی دۆزی کورد بن، کارێکیان بۆ وڵات و خەڵکی خۆیان دەکرد و نەدەھاتن لە تورکیا کێشە بۆ ئێزدیەکان دروست بکەن کە تووشی جینۆساید ھاتوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانێ کوردستانێ 3ى ئابێ وەك رۆژا کۆمکوژيا ئێزديان دیارکر

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش مەهەتێ هه‌ژماره‌كا کەسایەتیێن ئۆلی خه‌لات دكه‌ت

Lalish Duhok

عه‌لی عه‌ونی رۆلێ پێشمه‌رگه‌يێن گولانێ ل نسێریێ بلند نرخاند

Lalish Duhok