جیهان چاڤه‌رێ خستنا وێستگه‌ها بۆشایا ئاسمانیا چینییه
K24 – هه‌ولێر:
زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان، هۆشداری ده‌ده‌نه جه‌ماوه‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌كی تێكشكاوی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی چینی.
وێستگه‌ی “Taingong-1” له ساڵی 2016ـه‌وه، له ژێر كۆنتڕۆڵ نه‌ماوه و شاره‌زایانیش پێشبینیان كردووه، له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی 2018، بێته ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی.
كۆمپانیای Aerospace Corporation، كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ده‌كات، رایگه‌یاندووه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێك له پارچه شكاوه‌كانی وێستگه‌كه بێنه‌وه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و بكه‌ونه خواره‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا به دووری ده‌زانێت له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و پارچانه، هیچ كه‌س زیانی به‌ر بكه‌وێت.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: “له مێژوودا، هیچ كه‌سێك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پارچه تێكشكاوه‌كانی مووشه‌ك و وێستگه‌كان له بۆشایی ئاسمان، زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه”.
زانایان هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌و وێستگه‌یه، به مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی به‌ناوی Hydrazine رووپۆش كراوه و نابێت هیچ كه‌س ده‌ستیان لێبدات، یاخود هه‌وای ده‌وروبه‌ری ئه‌و دووكه‌ڵه هه‌ڵمبژێت كه له پارچه شكاوهكانهوه هه‌ڵده‌ستێت.
وێستگه‌ی “Taingong-1” له ساڵی 2011 هه‌ڵدراوه‌ته ئاسمان، وه‌ك هه‌وڵێكی وڵاتی چین بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات، یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
