شبكة لالش الاعلامية

نووترین ڤێرژنێ ماسنجەرێ فەیسبۆکى كه‌فته‌ كارى

نووترین ڤێرژنێ ماسنجەرێ فەیسبۆکى كه‌فته‌ كارى
باسنيوز:
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد.

شەوی ڕابردوو 18/1/2019، میدیا تەکنلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کرد، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کردووە.

ئاماژەیان بەوەش داوە، کە لەو ڤێرژنە نوێیەی ماسنجەری فەیسبووکدا تەنیا دیزاینی پڕۆگرامەکە بەشێوەیەکی گشتی گۆڕاوە و لەپێشتر سادەتر کراوە.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو ڤێرژنە نوێیەی ماسنجەر، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok

کۆمپانیا گووگل مۆبایلا(پێکسڵە) به‌رهه‌م ئينا

Lalish Duhok

لسه‌ر وێنێ فه‌یسبووكى تایبه‌تمه‌ندییه‌كا گرنگ هاته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok