شبكة لالش الاعلامية

وه‌زیرێ به‌رگريا که‌نه‌دا دێ سه‌ره‌دانا هه‌رێما کوردستانێ كت

وه‌زیرێ به‌رگريا که‌نه‌دا دێ سه‌ره‌دانا هه‌رێما کوردستانێ كت

ZNA- هه‌ولێر1467963630_image
سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاشكرای دەكات ئەم هەفتەیە وەزیری بەرگریی كەنەدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاشكرای كرد ئەم سەردانەی هارجیت ساگان وەزیری بەرگریی كەنەدا بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی وڵاتەكەیە لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی داعش، هەروەها بۆ وتوێژكردنە لەگەڵ بارزانی لەبارەی شەڕی ڕزگاركردنی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش.

هارجیت پێشتر لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە.

ساگان لە سەردانی رابردوویدا بۆ هەرێمی كوردستان، پێزانینی بۆ خۆڕاگری و خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەبوو. هەروەها وێڕای پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە، ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كردبوو و ڕایگەیاند كە گەلی كەنەدا ئاگاداری ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەن و سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كردبوو كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 سبەی لژنا بلندا ریفراندۆمێ دێ کۆم بت 

Lalish Duhok

دژه‌ تیرۆرا كوردستانێ تاوانبارێ په‌قینا ده‌ڤه‌را سه‌در ل به‌غدا ده‌سته‌سه‌ركر

Lalish Duhok

بارانبارین دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok