شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌كێ عێراقێ:ھەرێما کوردستانێ داوى دەرفەتێ ب عێراقێ دده‌ت

پەرلەمانتاره‌كێ عێراقێ:ھەرێما کوردستانێ داوى دەرفەتێ ب عێراقێ دده‌ت

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ96a58f336430a5cb18f288c7d53d5378_L

پەلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە شاندێکی کوردستان دەچێتە بەغدا و دوو بژاردە دەخاتە بەردەم حکوومەتی ئەو وڵاتە.

رۆژی یەکشەممە 7ـی ئابی 2016، عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕێک بکەون و گوتارێکی سیاسیی یەکگرتوو لە کوردستان دروست بێت، ”ئەوا شاندێکی سیاسیی لە ھەموو حزبەکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و دوو بژاردە دەخەنە بەردەم دەسەڵاتدارانی عێراق”.

عەرەفات کەرەم باسی لەوە کرد، کە شاندەکەی کوردستان گفتگوگۆ لەبارەی ئەوە دەکەن، کە ”یان دەبێ بەغدا وەکو ھاوبەشێکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات و پاندنی دەستوور بێت، یان ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت”.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێیوایە ئەگەر لە ساڵی 2014 و دوای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراقەوە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەندبا، ئەوا ”بارودۆخی ھەرێمی کوردستان زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامانج عەبدولا: کۆچا پەنابەران دێ به‌روڤاژى بت

Lalish Duhok

پارتی: كورد ژ بده‌ستڤه‌ئینانا مافێن خوه‌ نزیكبووینه

Lalish Duhok

حكومه‌تا عێراقێ چ به‌هانه‌ بۆ گیروكرنا مووچێ فەرمانبەرێن هه‌رێمێ نەمایە

Lalish Duhok