په‌رله‌مانێ عێراقێ بریارا قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيێن خورماتوو په‌سه‌ندكر
خه‌ندان

په‌رله‌مانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی قه‌زای خورماتوو، به‌هۆی ئه‌و روودانهوهكه لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا له‌و قه‌زایه روویاندا.
ره‌نگین عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند، به‌پێی بڕیاره‌كه، لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه بخه‌مڵێنێت، كه به‌هۆی شه‌ڕی حه‌شدی شەعبی و پێشمه‌رگه له 12 ی تشرینی دووه‌می 2015 و له مانگی چواری ئه‌مساڵدا به‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
وتیشی “به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕیاره‌كه پێویسته حكومه‌ت هه‌موو كارئاسانییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه به‌زویی كاره‌كانی بكات، له خاڵی سێ یهمیشدا بڕیاریداوه هه‌موو قوربانییه مه‌ده‌نییه‌كانی خورماتوو به‌شه‌هید ههژماربكرێن و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان ده‌بێت”.
له‌دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی رابردووی په‌رله‌مانی عیراق راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی خورماتووه‌وه خوێنرایه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی توركمانه‌وه، دواتر گفتوگۆی زۆری له‌باره‌وه كرا‌و باسله‌وه‌كرا كه‌ره‌وشی ئه‌منی و مافی مرۆڤ له‌خورماتوو خراپه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك دروستكرا بۆ خستنه‌ڕووی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌خورماتوو، ئه‌مڕۆش لیژنه‌كه راپۆرته‌كه ده‌خوێنێته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند “به‌پێی راپۆرته‌كه خورماتوو به‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌كانی كه‌پێشتر تێیدا روودا، هه‌روه‌ها كارێك بكرێت چۆن كه‌سانی بێلایه‌ن له‌وناوچانه‌دا دابنرێت و رێگری له‌به‌ریه‌ككه‌وتن بكرێت”.
وتیشی “پێشنیاره‌كه له‌سه‌ر داوای توركمانه‌كان بووه كهپێشنیاریان كرد راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه‌و ئاماده‌بكرێت و هه‌رله‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه پرسه‌كه وروژێنرا”.
ره‌وشی ئه‌منی خورماتوو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناجێگیره‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، چه‌ند جارێك بووه‌ته گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه دواترین شه‌ڕیان له مانگی چواری ئه‌مساڵدا بوو، دواتر ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
هه‌رچه‌نده چوار مانگه خورماتوو شه‌ڕی به‌خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام كرده‌وه‌كانی رفاندن و كوشتن تێیدا به‌رده‌وامه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
