هێزه‌كا کوردی و ئەمریکی سەرکردەیەکێ دیارێ داعشێ کوشت
رووداو
رۆژی پێنجشەممە هێزێکی هاوبەشی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان و سوپای ئەمریکا لە قوڵای ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوەکەیان لە نزیک قائیم لە پارێزگای ئەنبار کوشت.
لە راگەیێندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه” له ناو قوڵای خاکی دوژمن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌رکه‌وتویان ئه‌نجامداوه”.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “سه‌ر له به‌یانی رۆژی 11-8-2016 هیزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له قوڵایی خاکی دوژمن و له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی (قائم) له سه‌ر سنووری نێوان (عێراق) و (سوریا) توانیان گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراوبه (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندەراوەکەدا هاتووە “(حاجی حامد) به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش)بووه و یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م گرووپه. دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه هاوبه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان”.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سامی جاسم محەممەد جبووری سەپاندبوو، ناوی لە لیستی 15 ئەندامەی داعش بڵاوکردبووەوە، کە هاوکاران بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانی داعش.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، جبووری سەرپەرشتی کاروباری نەوت، گاز، کەلوپەلی شوێنەوارەی و سامانە کانزاییەکانتی کردووە و سەرچاوەیەکی نوێی داهاتی داعش بووە.
سەرچاوە ئەمریکییەکان باسیان لەوەکردووە، کە جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی شەرعیی و فەرماندەی دووەمی رێکخراوی داعش بووە لە باشووری موسڵ لە ساڵی 2014دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
