شبكة لالش الاعلامية

عێراق دبته‌ ئەنداما ئەنجومەنێ مافێن مرۆڤی سەر ب رێكخراوا نەتەوەیێن ئێكگرتى ڤه‌

عێراق دبته‌ ئەنداما ئەنجومەنێ مافێن مرۆڤی سەر ب رێكخراوا نەتەوەیێن ئێكگرتى ڤه‌ 

خەندان1728102016_hfhghhgg28102016

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، بۆیەكەمجار لەمێژووی خۆیدا عیراق بووە ئەندامی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان.

ئەحمەد جەمال وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا كە لەلاپەڕی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای هەوڵێكی بێ وچانی وەزارەتەكەیان لەماوەی دووساڵی رابردوودا كەلەرێی نوێنەرایەتی هەمیشەییان لەنەتەوەیەكگرتووەكان و نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ ئەنجامدراوە، ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یەكەمجار عیراق لەگەڵ 13 وڵاتی ترد وەك ئەندامی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە هەڵبژێردراوە.

هەر لەو دانیشتەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ڕوسیا شكستی هێنا لەوەی بۆ ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵبژێردرێتەوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ-ی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 2006 دا دامەزراوەو بریتیە لە دامەزراوەیەكی نێوان حكومەتەكانی لەنێو سیستمی نەتەوە یەكگرتووەكاندا و لە 47 دەوڵەت پێكدێت و بەرپرسە لە پەرەپێدان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سنوورێ گەرمیان پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ رێککەفتن

Lalish Duhok

كارگه‌هه‌كا دروستكرنا چه‌كێن كیمیايی يا داعشێ ل مووسلێ هاته‌ ژناڤبرن

Lalish Duhok

پەرلەمانێ عێراق گفتوگۆيێ ده‌رباره‌ى شەرێ مووسل دكت

Lalish Duhok