كەشناسی: پلێن گەرمێ دێ بلند بن
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا پێشبینیەكانی پلەكانی گەرمای بۆ چەند رۆژی داھاتووی ئەم ھەفتەیە بڵاوكردەوە.
لە راپۆرتی كەشناسیدا ھاتووە: “رۆژی سێشەمە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت بە (3-5)پلەی سیلیزی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور باران بارین لە کاتەکانی شەودا دەبێت لە هەندێ ناوچەی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر” .
كەشناسی راشیگەیاندووە: “رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە(2-5) پلە لە چاو رۆژی پێشووتری کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی درێژدەبێتەوە کە کەشێکی ناسەقامگیر دروست دەکاتەوە بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم دەبێت لە ناوچە جیاجیاکان و تۆزوخۆڵەکە زیاتر دەبێت لە هەندێ ناوچەی باشووری كوردستان، کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی تورکیا درێژدەبێتەوە رۆژی پێنجشەم و هەینی کەش و هەوا ئاسای دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە”.
سەبارەت بە كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەشناسی پێشبینیەكانی بڵاوكردووەتەوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، ھەروەھا سبەی ئاسمان لە ئاسمانی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
