شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا دێ 199 کۆچبەرێن عێراقی ڤه‌گه‌رينته‌ وه‌لاتێ وان

ئەمریکا دێ 199 کۆچبەرێن عێراقی ڤه‌گه‌رينته‌ وه‌لاتێ وان

رووداو – واشنتن

لەماوەی سێ هەفتەدا 199 کۆچبەری عێراقی لە ئەمریکا دەستبەسەرکراون و بڕیارە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی عێراق و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا 199 عێراقییان دەستبەسەرکردووە، کە زۆربەیان لە دیترۆیت نیشتەجێبوون. ئەو کەسانە لە سێ هەفتەی رابردوودا دەستبەسەرکراون، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و ئەمریکا بەرامبەر دەرهێنانی عێراق لە ریزی وڵاتانی قەدەخەی گەشت بۆ ئەمریکا لەنێوان هەردوولادا کراوە.

جیلیان کریستینسن، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کاروباری گومرگ و کۆچبەران رایگەیاندووە، 114 کۆچبەری عێراق لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستبەسەرکراون لە دیترۆیت، 85ی دیکەش لە ناوچەکانی دیکە دەستبەسەرکراون.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا،  زۆربەی ئەوانەی دەستبەسەرکراون، تۆمەتەکانی کوشتن و دەستدرێژی، رفاندن و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان لەسەرە و پێشێلی یاساکانیان کردووە.

جیلیان کریستینسن راشیگەیاندووە، لە 17ـی نیسانی ئەمساڵەوە هەزار و 444 عێراقی لە ئەمریکا بڕیاری رەوانەکردنەوەی بەزۆریان بۆ عێراق بۆ دەرچووە، هەشت کەس لەو کۆچبەرانە رەوانە کراونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بلند يێ هێزێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ سەره‌دانا چیايێ قەرەچووغ كر

Lalish Duhok

سەندیكا نۆژداران: زێده‌ترژ 1200نۆژداران كوردستانان بجێهێلايه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ به‌رسڤا عه‌ره‌بێن كه‌ركووكێ دده‌ت

Lalish Duhok