شبكة لالش الاعلامية

سلێمانی.. ته‌رمێ ژن و زه‌لامه‌كى ب سه‌ر برى هاته‌ ديتن 

K24 – سلێمانی:

ته‌رمی ژن و مێردێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی به‌ سه‌ربڕاوی دۆزرانه‌وه‌ و تا ئێستاش هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان به‌م جۆره‌ دیار نییه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ سلێمانی، ئه‌و ژن و مێرده‌ خاوه‌نی دوو منداڵن و له‌و كاته‌دا منداڵه‌كان له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بوونه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ژن و مێرده‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی هه‌ولێرن و ماوه‌ی 4 مانگه‌ له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێبوونه‌.

ئه‌و ژن و مێرده‌ له‌ نهۆمی دووه‌می شووقه‌یه‌ك ده‌ژین له‌ نزیك مزگه‌وتی به‌ختیاری و دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌یان پۆلیسی له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌. 

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.

گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاره‌كانی كوشتنی ئه‌و ژن و مێرده‌ دیار نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێمن هه‌ورامى: پارتى دێ ل دووڤ ئستحقاقا هه‌لبژارتنان سه‌ره‌ده‌ریێ كه‌ت

Lalish Duhok

مووچێ هه‌يڤا10 يێ چار جيێن دی دێ ئێته‌ دابەشكرن 

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی پێشوازی ل فەرماندێ هێزێن هه‌ڤپەیمانان ل عێراقێ و سووریا كر 

Lalish Duhok