شبكة لالش الاعلامية

گۆڕان سەرۆک و جێگرێ جڤاتا گشتى هەلبژارد

گۆڕان سەرۆک و جێگرێ جڤاتا گشتى هەلبژارد
باسنيوز:

جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بووەوە و سەرۆکی جڤاتەکەی هەڵبژاردەوە.

رۆژی شەممە 22\7\2017، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆران کۆبووەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک، جێگری سەرۆک و سکرتێری جڤاتی گشتی.

لە کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی رەئووف عوسمان، وەک سەرۆکی جڤاتەکە درا و جارێکی دیکە وەک سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان هەڵبژێردرا.

هەروەها دڵخواز قادر بە سکرتێری جڤاتی گشتی و ساڵح ژاژڵەیی بە جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی، هەڵبژێردران.

ڕەئووف عوسمان پێشووتر ساڵی 2010 ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە و دەستی لەکار کێشاوەتەوە و بووەتە ئەندامی گۆڕان.

بەپێی پەیرەوی ناوخۆی گۆڕان، دەبێ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی جڤاتی گشتی کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی زۆرترین ئەندام بەڕێوە بچێت. هەروەها سەرۆکی جڤاتی گشتی دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، کە لە حەوت کەس پێکدێن.

ئەم جڤاتە ئەرکی راویژکاری و گفتوگۆی سیاسییە لەسەر ئەو پرسانەی دێنە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، جڤاتی گشتی دێت.

مەسعود حەیدەر، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی کاتی ھەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و رێکخەری گشتی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە دوو رۆژی داھاتوودا، واتە ڕۆژی سێشەممە ھەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بەڕێوە دەچێت کە دوای بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە، گۆڕان دەچێتە قۆناغێکی نوێی کاری سیاسییەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شناسيا هه‌رێمێ ڤێ ئاگه‌هداريێ به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تێ دو بڕيار ل دۆر زمانێ كوردى ده‌ركرن

Lalish Duhok

“ل مووسلێ شەر ل ناڤبه‌را گرۆپێ بەغدایى و چیچانی دروست بوو.. 10 تیرۆرست هاتنه‌ كوشتن”

Lalish Duhok