شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ عێراقێ بێ‌ كەركووكێ یاسايا هەلبژاردنان پەسەند كر

پەرلەمانێ عێراقێ بێ‌ كەركووكێ یاسايا هەلبژاردنان پەسەند كر

وشه‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد و یاساكە پارێزگای كەركووك ناگرێتەوە.

له‌ رێكه‌وتى 15ی ئاب، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ژمارە 13ی تایبەت بە بڕگە و مادەكانی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد.

یاساکە ئەو مادەیەی تێدا نییە كە باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكات.

زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە “وشە”ی راگەیاند، هەڵبژاردن لە كەركووك كێشەی و ناكۆكی لەسەرە ئەوە هۆكار بووە بۆ ئەوەی لەو یاسایەدا باسی كەركووك نەكرێت.

زیاتر گوتی، هەڵبژاردن لە كەركووك پێویستی بە رێككەوتنی نێوان پێكهاتەكانی كورد و توركمان و عەرەب هەیە و توركمانەكانی كەركووك داوای دەركردنی یاسایەكی نوێ‌ دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكە.

هاوكات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی كاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی درێژ كردەوە تا هەڵبژاردنێكی نوێ‌ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە دەكرێت.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تا ئێستە بە یاسایەكی كۆن كاردەكات و بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئیداری شارەكە ئەو یاسایە وای كردووە كە كەركووك لەزۆر شت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بێ‌ بەش بكرێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاریشا هنارتنا بەرهەمێن هەرێمێ‌ بۆ ئیراقێ هاتە چارەسه‌ر كرن

Lalish Duhok

ارێزگه‌رێ دهۆكێ ژ كوێتێ:دێ بزاڤێ كه‌ين وه‌به‌رهێنه‌رێن بيانێ قانع بكه‌ين بهێنه‌ كوردستانێ

Lalish Duhok

ئه‌مریكا: ل ده‌رفه‌ته‌كا گونجاى دا دێ هێرش كه‌ینه‌ سه‌ر داعشێ ل باشوورێ سوریا

Lalish Duhok