شبكة لالش الاعلامية

نووكرنا تۆمارا دەنگدەران دەست پێ كرد

نووكرنا تۆمارا دەنگدەران دەست پێ كرد
K24 – ھەولێر

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان 53 بنكەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەكاتەوە و لە ئەمڕۆوە پڕۆسەكە دەست پێدەكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئارام نەجمەدین، سەرۆكی لقی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەكات و لە تەواوی سنووری ھەولێر 53 بنكە دەكەینەوە و لە كۆی ئەو ژمارەیە 25 بنكە دەكەونە ناو شاری ھەولێر 28 بنكە دەكەونە دەرەوەی ھەولێر، ھەر بنكەیەك 6 كارمەند كاری تێدا دەكەن بۆ رایكردنی كاری دەنگدەران، 1 ملیۆن و 147 ھەزار و 123 دەنگدەرن ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەران پارێزگای ھەولێر ھەیە”.

روونیكردەوە: “ئەو تۆمارە تۆماری سەرەتاییە و مەرج نییە ناوی ھەموو دەنگدەرانی تێدابێت یان ناوەكانیان بە دروستی ھاتبێتەوە، بۆ نەبوونی ناو یان ھەڵە دەنگدەران دەتوانێ سەردانی بنكەكان بكەن و بەپێی رێنماییەكان گرفتەكانیان چارە دەكرێت”.

گوتیشی: “نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران 7 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ دەست پێدەكات و لە 27 ئەم مانگە كۆتایی پێدێت، دواتر تۆمارێكی دیكە دەخەینە بەردەستی دەنگدەران و نوێنەری رێكخراوەكان و چاوێرانی ناوخۆ و جیھانی، بۆ ئەوەی ھەرتێبینی و سەرنجێكیان لەسەر تۆمارەكە ھەبێت چاكی بكەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لژنا بالا يا ریفراندۆمێ: هه‌موو وه‌لاتان ئاماده‌يا خۆ ده‌ربریه‌ سه‌ره‌دانا وان بكه‌ین

Lalish Duhok

کوسرەت رەسوول بۆ وار: تورکیا نیاز ھەیە ھێرشی کوردستانێ بکەت

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ گشتیێ بەنداڤان: مەترسی لسەر هەرێما كوردستانێ نینە

Lalish Duhok