حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ په‌قينێن ناسرییه ئیدانه دكت
هه‌ولێر-KDP.info-
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، ته‌قینه‌وه‌ی دوێنێی ڕێستورانتێكی شاری ناسرییه‌ی ئیدانه كرد و، هاوخه‌میی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و كرداره تیرۆرستییه ڕاگه‌یاند، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه.
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه دوێنی ڕێستۆرانتێكی له شاری ناسڕییه‌ی باشووری عێراق كرده ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و لێقه‌وماوان و هاووڵاتیانی ناسڕییه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتگیریكردنی ئه‌و به‌ره‌یه، ئێستا و له داهاتووشدا هه‌ماهه‌نگ و هاوكار ده‌بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/9/2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
