شبكة لالش الاعلامية

چەند چەکدارێن حەشدا شەعبی ل کەرکووکێ هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

چەند چەکدارێن حەشدا شەعبی ل کەرکووکێ هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن
رووداو – کەرکووک

هێزێکی پێشمەرگە لە کەرکووک چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبییان دەستگیرکردووە، کە ویستوویانە چەک و تەقەمەنی بهێننە نێو شاری کەرکووک.

هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند “ئەو چەکدارانە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان پێبووە و ویستوویانە لە رێگەی بازگەکانەوە رەوانەی کەرکووکی بکەن، بەڵام دواتر دەستگیرکراون”.

پەیامنێری رووداو دەڵێت “ئەو چەکدارانە لەلایەن هێزی کۆماندۆی سەر بە یەکەی 70ـی هێزی پێشمەرگە دەستگیرکراون”، ژمارەیان وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت 9 چەکداران و ویستوویانە لە رێگەی بازگەکانەوە چەک و تەقەمەنی بنێرە نێو کەرکووک.

بەگوتەی پەیامنێری رووداو، تاوەکو ئێستا بەرپرسانی حەشدی شەعبی هیچ قسەیەکیان لەبارەی دەستگیرکردن و ئەو چەک و تەقەمەنییانە نەکردووە کە لەلایەن هێزێکی پێشمەرگەوە دەستگیرکراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ داخوازيێن پێشمەرگێن دێرين راگه‌هاند

Lalish Duhok

پارچه‌ زه‌ڤی بۆ شه‌هیدێن شه‌ڕێ دژی داعشێ دێ هێنه ‌دان

Lalish Duhok

کۆمسیۆنێ ئاگه‌هداریەک بۆ لایەنێن سیاسی به‌لاڤ كر 

Lalish Duhok