شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا خووندنا بلند:ماوێ زانکۆلاین هاته‌ درێژکرن

وەزارەتا خووندنا بلند:ماوێ زانکۆلاین هاته‌ درێژکرن

ھەولێر-KDP.info-

ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ماوەی (زانکۆلاین) تا ( ٣٠/٩/٢٠١٧) درێژ بکرێتەوە، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزەراتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: “لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین (٤٨) سەعاتی دیکە واتە تا سەعات (١٢) شەوی شەممە رێکەوتی (٣٠/٩/٢٠١٧ ) بۆ دەرچووانی خوولی یەکەم و دووەمی قۆناغی دووانزەی ئاماەیی درێژکرایەوە .

ئەوسەرچاوەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکارانن، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی خوولی یەکەم کە بەھەر ھۆکاربێت نەیانتوانی فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە, ئێستا دەتەوانن بەھەمان شێوەی خوێندکارانی دەرچووی خوولی دووەمی قۆناغی دوانزەیی ئامادەیی سوودمەندبن و فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.”

وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: “ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەکە درێژناکرێتەوە, ھەربۆیە داوا لە دەرچووانی خوولی یەکەم و دووەمی قۆناغی دووانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تائێستا فۆرمی (زانکۆلاین)ـنیان، پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو دوورۆژەدا پەلەبکەن و تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەی فۆرمی زانکۆلاین .”

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی:دخوازين عادل عه‌بدولمه‌هدى قۆناغه‌كا نوو ده‌ست پێ بكه‌ت

Lalish Duhok

هێلا ئاسمانى يا ئوردنی گه‌شتێن خۆ بۆ كوردستانێ ده‌ست پێ دكت 

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: بڕیارا 688 یا ڕێخۆشکەربوو ژ بۆ کو ئەم ب شێوازێ خۆ حکومڕانیا گەلێ خۆ بکەین

Lalish Duhok