شبكة لالش الاعلامية

نهێنيا رۆناهيا نامۆ ل ئاسمانێ کوردستانێ ئاشکه‌رابوو

نهێنيا رۆناهيا نامۆ ل ئاسمانێ کوردستانێ ئاشکه‌رابوو

رووداو – هەولێر

ئەو رووناکییە نامۆیەی بەرەبەیانی 26-12-2017 لە ئاسمانی کوردستان بینرا، مووشەکێکی کیشوەربڕی رووسیا دەرچوو. مووشەکەکە لە ئاسمانی ئێران، رۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان، تورکیا و چەند وڵاتیكی دیکەش بینراوە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە مووشەکێکی کیشوەربڕیان تاقیکردووەتەوە، مووشەکە ناوی تۆپۆڵ-ەو لە جۆری بالستیک RS12M بووە، لە ناوچەی ئەستراخان لە سنووری نێوان رووسیا و کازاخستان هەڵدراوە.

مووشەکەکە لە ئاسمانی زاخۆ

خێرایی مووشەکە کیشوەربڕەکەی رووسیا 15 هەزار میلە لە کاژێرێکدا، توانای بڕینی 13 هەزار کیلۆمەتریشی هەیە.

ئەمە یەکەمجار نییە مووشەکی رووسی لە ئاسمانی کوردستان ببینرێن، مانگی 10 ی 2015 چوار کەشتی جەنگیی رووسیا لە دەریای کاسپیان 26 مووشەکی دوورهاوێژیان ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی داعش لە سووریا کرد، مووشەکەکان بە ئاسمانی کوردستاندا تێپەڕین و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان دروستکرد، بۆ ماوەیەکیش فڕۆکەخانە نێوەدەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی داخران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت

Lalish Duhok

نێزیكی 2500 ترۆمبێلێن گه‌نمی د سرایێ دا ماینه‌

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتێ ل کۆڕبەندا MEPS: پەرەسەندنێن ئەڤێ داوییا عێراقێ جهێ نیگەرانیێ نە

Lalish Duhok