کوردا بژاردەيا بایکۆتکرنا پڕۆسەيا سیاسی لبەر دەستە
K24 – ھەولێر
بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە عێراق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بژاردەیەکی دیكەی ھەرێمی کوردستانە وەك کارتی فشار لە دژی عێراق بەکاری بھێنێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووكیش لە پێکھاتەی تورکمان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی سیاسی لە عێراق بێ نەتەوەی کورد دیموکراسی نابێت و مەترسی گەورە دروست دەکات.
عیرفان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە پێكھاتەی توركمان بە كوردستان24 گوت: “بوونی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو پێش دەبات، بۆیە دەبێ دەسەڵاتی سیاسی عێراق حسابی ئەوەی كردبێت، ئەگەر كورد بایكۆتی بكات پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەكەوێتە مەترسییەكی گەرەوە”.
ھەر دەربارەی بایكۆتكردنی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق، ھێمن ئەسکەندەر، کارگێڕی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: “ئێمە وەك كورد كە لە ئێستادا یەكگرتوونین، بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی عێراق، شكستێكی دیكە گەورەیە تووشی كورد دەبێت و سوودی نابێت، مەگەر ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ھەموویان یەك دەنگ بن لە بایكۆت و بتوانن ئەو بابەتە لە ئاستی نێودەڵەتی بورژێنێ و بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا و بەریتانیا و دۆستەكانی عێراق بڵێن، كە ئەو بایكۆتە بەھۆی پێشێلكارییە دەستوورییەكان و كێشە ئابووریی و سیاسییەكانە كە حكومەتی عێراق دروستی كردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
