شبكة لالش الاعلامية

هاتوچوويا هەرێمێ: ل سالا نوودا هاوردەكرنا ترومبێلا دێ سنووردار بت 

هاتوچوويا هەرێمێ: ل سالا نوودا هاوردەكرنا ترومبێلا دێ سنووردار بت 
خەندان- 

لیوا ڕزگار عەلی،‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ساڵانە تەنها مۆڵەت بەسێ مۆدێلی‌ ئۆتۆمبێل دەدرێت هاوردەبكرێن، بۆ ئەمساڵیش تەنها مۆدێلەكانی‌ 2016 و 2017و 2018 ڕێگەیان پێدەدرێت بهێنرێنە هەرێمەوە.

لیوا ڕزگار عەلی،‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ هاتوچۆی هەرێم بەخەندان-ی راگەیاند، “هاوردەكردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ 2015 لە جۆری‌ تایبەت ڕاگیراوەو ڕێگە‌ نادرێت بهێنرێتە هەرێمەوەو تۆماربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر پێشتر ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2015 هێنرابێتە هەرێم و لەكۆمپانیاكاندا نەفرۆشرابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تۆماردەكرێت و گرفتی‌ نابێت”.

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی وت، “ساڵانە تەنها مۆڵەت بەسێ مۆدێلی‌ ئۆتۆمبێل دەدرێت هاوردە بكرێن، بۆ ئەمساڵیش تەنها مۆدێلەكانی‌ 2016و 2017و 2018 ڕێگەیان پێدەدرێت”.

لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە لیوا رزگار وتی، “ئۆتۆمبێلی‌ بارهەڵگر و گشتی‌، مۆدێلی‌ نزمتریش ڕێگەی‌ پێدەدرێت هاوردەبكرێت و تۆماربكرێن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌ولێرێ شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش د كۆنفرانسێ نیڤده‌وله‌تی یێ جێنۆسایدا ئێزدییان د پشكدارن

Lalish Duhok

هەرێما كوردستانێ خۆشحالە ب راپۆرتا سالانەيا ئازادى يا ئایينی ل جیهانێ دا

Lalish Duhok

کۆمسیۆنێ خواست خەلک کارتێن خوە وەربگرن

Lalish Duhok