شبكة لالش الاعلامية

ل هەولێر زانکۆیەکا چیکی هاته‌ ڤه‌كرن

ل هەولێر زانکۆیەکا چیکی هاته‌ ڤه‌كرن

رووداو – هەولێر

لە کوردستان زانکۆیەکی چیکی کرایەوە، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندى لەسەر کردنەوەى لقى زانکۆیەکى چیکى لە شارى هەولێر نیشاندا.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “دواى ئەوەى ساڵى رابردوو لە کۆبوونەوەى ژمارە سێی ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رەزامەندى نیشاندرا لەسەر کردنەوەى لقى زانکۆى (VSB-Technical University Ostrava) چیکى لە هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى یاساى زانکۆ تایبەتەکان ئەو داوا بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دواتر ئەنجوومەنى وەزیران بە نووسراوى ژمارە 361 لە 2-1-2018 رەزامەنى نیشاندا لەسەر کردنەوەى لقى ئەو زانکۆیە لە شارى هەولێر”.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت “کردنەوەى ئەو زانکۆیە دەسکەوتێکى گەورەیە بۆ بوارى خوێندنى باڵا لە کوردستان، چونکە بۆ یەکەمینجارە کە زانکۆیەک خاوەن ئەو رانکینگە بەرزە بێ لە ئاستى جیهان لقێکیان لە کوردستان بکەنەوە”.

زانکۆى (VSB-Technical University Ostrava) چیک یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانى جیهان و لە ریزبەندى پێشەوەى زانکۆکانى جیهانە، بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سبەی ئێكه‌تيا ئافرەتان ھەشتەمین كۆنگرێ خۆ دێ گرێده‌ت 

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ هه‌رێمێ و باڵيۆزا ئه‌مريكا ڕه‌وشا سياسى ل عێراقێ و په‌يوه‌نديێن هه‌ولێر و به‌غدا گۆتوبێژكرن  

Lalish Duhok

عەبادی پلانا رزگاركرنا مووسلێ‌ بۆ شاندێ مووسل ئاشكه‌را كر

Lalish Duhok