شبكة لالش الاعلامية

مووچێ كەرتێ سەربازی ب سیستەمێ بایۆمەتری دێ ئێته‌ دان 

مووچێ كەرتێ سەربازی ب سیستەمێ بایۆمەتری دێ ئێته‌ دان 

رووداو – هەولێر

ئەم مانگە مووچەی كەرتی سەربازی، بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەدرێت، هەركەسێكیش ناوی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردبێت مووچەی پێنادرێت.

سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لەم مانگەوە مووچەی، كەرتی سەربازیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەدرێت، هەركەسێكی هێزە سەربازی ‌و ئەمنییەكان پێشتر ناوی خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەكردبێت مووچەی پێنادرێت”.

بۆ نەمانی دوو مووچەیی ‌و پاكردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی حكومی لە هەر كەموكوڕییەك، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016ـدا بڕیاریدا لیستی مووچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلیكترۆنی و ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی شارستانی، بەپێی ئەو سیستەمە دابەش دەكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دھۆک دشێت به‌هرا ناڤخوه‌ به‌رهه‌مێ خوێ دابين بكه‌ت

Lalish Duhok

مه‌دیایێن جیهانی رۆلێ پێشمه‌رگه‌ی د ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ دا ب گرنگ ناڤكرییه‌

Lalish Duhok

عێراقێ پەیامه‌كێ ده‌ربارەی هەرێم و ناڤەندێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok