شبكة لالش الاعلامية

نرخێ نەفتێ گەهشتە سنوورێ 70 دۆلاران

نرخێ نەفتێ گەهشتە سنوورێ 70 دۆلاران

رووداو- هەولێر

لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی نەوتی برێنت گەیشتە نزیکە 70 دۆلار بۆ هەر برمیلێک.

نرخی نەوتی برێنت ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 60 سەنت بەرزبووەوە، هەر بەرمیل بە 69 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەوپێیەش نزیکبووەتەوە لە بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ ساڵی رابردوودا. هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت سنووری 70 دۆلاری تێپەراندبوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 33 سەنت بەرزبووەوەو بە 63 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گەشەی تەندروستی ئابووری جیهان و بەرزبوونەوەی خواست بۆ ئەو کاڵا ستراتژییە هەروەها سنووردارکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک ، بە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێن.

بانکی BNP پاریباس لەبارەی نرخی نەوتەوە رایگەیاند، بازاڕی نەوت لەساڵی 2018دا سەقامگیریی پێوەدیارە و پێشبینی دەکرێت قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمساڵدا دابەزێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکانی ئەم دواییەی نرخی نەوتە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا هەڵدانا گۆڕێن ب کۆم يێن ئەنفالکريان ڕاگرت

Lalish Duhok

عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌كو سه‌رۆك وه‌زيرێن عيراقێ ده‌ست ب كاربوو

Lalish Duhok

پانزینا حۆکمەتێ دێ ترۆمبێلێن تایبەت ژی ڤەگریت

Lalish Duhok