شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كی ھەرێما كوردستانێ دچتە بەغدا

شانده‌كی ھەرێما كوردستانێ دچتە بەغدا
K24 – ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نیشینگە، بۆ لێك تێگەیشتن و دروستكردنی ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەردانی بەغدا بكەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندەكە پێكدێت لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە، پاسپۆرت و نیشنگە و ئەمڕۆ بە مەبەستی لێك تێگەیشتن و دروستكردنی ھەماھەنگی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی بەغدا دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ بە شێوەیەكی فەرمی سیستمی كارتی نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كردەوە.

چوونی ئەم شاندەی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت كە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو شاندێكی بەغدا بە سەرۆكایەتی عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق گەیشتە هه‌ولێر، له‌ باره‌ى پرسی بانك و وەرگرتنی باج لە نێوان هەولێر و بەغدا گفتتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد.

لەلایەكی دیكە چەند رۆژێك لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سێ مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی، رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و نوسینگەی زانیاری ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت. لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، بە مەبەستی وەرگرتن و سەرفکردنی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017، كە پێشتر بەغدا بەبێ ھۆكار رایگرتبوو.

ھ.م

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب به‌لگه‌، وه‌زاره‌تا دارایی بریاره‌كا دژی به‌رژه‌وه‌ندیا فه‌رمانبه‌ران بۆ 2017 ێ ژی درێژ كر

Lalish Duhok

عەبادی دێ چتە سعوودیە و لگەل مەلیك سەلمان كۆمبت

Lalish Duhok

پۆلیسێن هەولێر 20 تاوانبار ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok