شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ دەنگۆيێ به‌لاڤبوونا نەخۆشیا ئیبۆلا رەتكر

وەزارەتا ساخله‌ميێ دەنگۆيێ به‌لاڤبوونا نەخۆشیا ئیبۆلا رەتكر

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، ھەموو ئەو دەنگۆ و زانیارییانەی کە لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئیبۆلا” لە ھەولێر بڵاو بوونەوەتەوە، ڕەت دەکاتەوە.

د.سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی ھەولێر، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دەنگۆی بوونی نەخۆشیی ئیبۆلا لە ھەولێر ھیج بنەمایەکی نییە”.

د. سامان بەرزنجی گوتیشی: “پشکنینمان کردووە و ئەو نەخۆشییە دەرنەچووە”.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، ئاماژەی بەوەش دا: “پاش کەمێکی‌تر لە ڕوونکردنەوەیەکدا زانیاری و بەڵگەی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بڵاو دەکەنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە چەند حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لە هەولێر تۆمار کراوە و بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جۆرە پانزينه‌كا مەترسیدار ل كوردستانێ پەیدادبت

Lalish Duhok

به‌رگرییا ئیراقێ كوشتنا سه‌ركرده‌یه‌كێ بلندێ داعشێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

ئەمریکا چەکێ لێزەری تاقیکریە

Lalish Duhok