شبكة لالش الاعلامية

“حكوومەتا داھاتى يا عێراقێ دێ بریارێ لسەر مووچێ فەرمانبەرێن كوردستانێ دەت”

“حكوومەتا داھاتى يا عێراقێ دێ بریارێ لسەر مووچێ فەرمانبەرێن كوردستانێ دەت”

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، بەندە بە حكوومەتی داھاتووی عێراقەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی “بغداد الیوم”، جەختی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كردەوە و راشیگەیاند: “بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە، بەندە بە حكوومەتی داھاتووەوە”.

سەبارەت بە بەردەوام بوونی بەغدا لە ناردنی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كە حكوومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەری رێككەوتوون حەدیسی گوتی: “ھیچ زانیارییەكیم نییە لەوەی ئەو كەسەی دوای حەیدەر عەبادی. دەبێتە سەرۆكوەزیران، ناردنی مووچەی ھەرێم رابگرێت”.

گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر ھەولێر و بەغدا بە رێككەوتنەكەیان پابەندبن، مووچە ناردنیش بەردەوام دەبێت”.

بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، دەبێ مانگانە بەغدا بڕی 317 ملیار دینار بۆ مووچەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی ھەولێر بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسروور بارزانی: پێدڤییە ھەموو مافێن ژنان پاراستی بن

Lalish Duhok

جەعفەر ئێمینکی: ئەو لیژنەیا فراکسیۆنا گۆڕان و ئێکەتی دروستکری پەرلەمان ناهێتە کارا کرن

Lalish Duhok

باندەکێ فرۆتنا زێڕێ سەختە ھاتنە دەستەسەرکرن

Lalish Duhok