تورکیا کۆنترۆلکرنا چەند دهڤهرێن ھەرێما کوردستانێ راگەهاند
SNN:
تورکیا ڕوبەرێکی گەورەو فراوانی خاکی ھەرێمی کوردستان داگیردەکات و سەرۆک وەزیرانی تورکیاش ئاشکرایدەکات، ھێزەکانی سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکردوە لەناو خاکی ھەرێم لەدژی پەکەکە، دەشڵێت:”لەئێستادا ٤٠٠ کیلۆمەتر چوار گۆشەمان لەناوچەیە کۆنترۆڵکردوە، ھەنگاو بەھەنگاویش پێشڕەویەکانمان بەرەو قەندیل دەستپێکردوە”.
لەمیانی بەشداریکردن لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتەیەکی پێشکەشکردو ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامەو ھەنگاو بەھەنگاو بەئاراستەی قەندیل ھێزەکانمان پێشڕەوی دەکەن”.
وتیشی:”ھێزەکانمان بەقوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر چونەتە سنوری قەندیل و نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەشیان لەخاکی ھەرێمی کوردستان تائێستا کۆنترۆڵکردوە”.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی ڕونکردەوە، “لەھێرشی ھێزە ئاسمانیەکاندا زیانی گەورەیان بەچەند بنکەیەکی پەکەکە گەیاندوە”.
پێشتریش لە١٠ی ئاداری ئەمساڵدا تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانیان چونەتە خاکی ھەرێمی کوردستان و چەندین بنکەو بارەگای پەکەکەیان لەو ناوچانەدا کردۆتە ئامانج.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
