شبكة لالش الاعلامية

هه‌فتيه‌كا بێنڤه‌دانێ ل كوردستانێ هاته‌ راگه‌هاندن

هه‌فتيه‌كا بێنڤه‌دانێ ل كوردستانێ هاته‌ راگه‌هاندن

SNN:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەفتەیەك پشوی ڕاگەیاندو وتەبێژی حكومەتیش وادەی ئاساییبونەوەی دەوامی فەرمیی ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم كە لەماڵپەڕی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە، سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە، “بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لەخانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەكڕیزیی و سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان”.

دزەیی ئاشكراشیكردوە، “بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی خەڵكی كوردستان ڕادەگەیەنین پشوی جەژنی قوربانی پیرۆز لەڕۆژی یەكشەممە 19ی ئابی 2018وە دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی شەممە 25ی ئابی 2018 بەردەوامدەبێت و ڕۆژی دواتر كە یەكشەممەیەو دەكاتە 26ی ئابی 2018 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە”.

بەگوێرەی وتەی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمیش كە بۆ SNN قسەیكردوە ئاشكرایكردوە، “بەگوێرەی پێشبینیەكان، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان 21 یان 22ی ئەم مانگەیە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت سعودیە لە11و 12ی ئەم مانگە بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە بدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاسایشیا کوێتێ ژمارەيه‌كا تیرۆرستێن داعشێ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

داهاتێ ئه‌ڤ ساله‌ یێ پتاتێن جۆتیارێن هه‌رێما كوردستانێ گه‌هشته‌ 500 ملیۆن دۆلاران

Lalish Duhok

سێ هه‌يڤه‌ ئاواره‌يێن شنگالێ مينحه‌يا ڤه‌گه‌ريانێ وه‌رنه‌گرتى

Lalish Duhok