شبكة لالش الاعلامية

رۆنکرنه‌ك ژ ئەنجومەنێ ئاسایشا ھەرێما کوردستانێ

رۆنکرنه‌ك ژ ئەنجومەنێ ئاسایشا ھەرێما کوردستانێ

گولان ميديا:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هەواڵی هەفتەنامەیەک رەت دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا،، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەنجومەکە ”هیچ رێگری“یەکی لە مۆڵەتدان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئازادی) نەکردووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، کە دوای پێشکەشکردنی داواکاری بە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کردنەوەی ئەو کەناڵە، ”لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی 31/8/2009، دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە“.

ئەو روونکردنەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، کە هەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعیی کوردستان لە ژمارەی رۆژی سێشەممە 7/8/2018 هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، کە گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی کردووە.

دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

ھەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، لە ژمارە (١١٣٦)ی خۆیدا، رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/٨/٧ بڵاویکردۆتەوە، گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری کردووە لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی.

بە ھەمولایەکی رادەگەیەنین، ھیچ رێگری و گرفتێک لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاریی زیاتری ھەفتەنامەی رێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی کەناڵەکە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی ٢٠٠٩/٨/٣١ دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

9/8/2018

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش جەژنا باتزمیێ ل هۆزا چێلكا پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

ئیدارا گەرمیان و حزبێن كوردستانی: دڤێت خۆپیشاندان بێ توندوتیژیی ب رێڤه‌بچت

Lalish Duhok

هۆشیار عەبدولا: بڕیارا داخستنا فرۆکەخانا تەنها خەلکێ ئاسایی تێدا زەره‌رمەند بوويه‌

Lalish Duhok