شبكة لالش الاعلامية

كوردستان دانپێدانێ ب باوه‌رناما ڤێ كولێژێ دكت  

كوردستان دانپێدانێ ب باوه‌رناما ڤێ كولێژێ دكت  

كوردستان تيڤى:

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مژدەیەك بە دەرچووانی كۆلێژێك دەدات و ئاشكرای كرد، توانرا ڕەزامەندی هەژماركردنی دەرچووانی ئەم كۆلێژە بە دەست بهێنرێت و دان بە بڕوانامەكانیان بنرێت و لە ڕووی زانستییەوە ئێستە باوەڕپێكراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، دوای دووپات كردنەوەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر فەرمانی دەرچووانی “كۆلێژی پەروەردەی كراوە”، توانرا ڕەزامەندی هەژماركردنی دەرچووانی ئەم كۆلێژە بە دەست بهێنرێت و دان بە بڕوانامەكانیان بنرێت و لە ڕووی زانستییەوە باوەڕ پێكراو بن.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكە ئاشكرا كراوە، بە پێی بڕگەی سێ‌ كە لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە لە هاوتاكردنی بڕوانامەكان هاوشێوەی پیشەیی، پێویستە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركووك، دەرچووانی ئەم كۆلێژە ئاگادار بكەنەوە كە بەڵگە پێشكەش بكەن لەگەڵ داواكانیان.

لە داواكارییەكانی پێشكەشكردن هاتووە، داواكارییەكی فەرمی و وێنەیەك لە بڕوانامەی كۆلێژی ئاماژەپێكراو و پشتگیری بەردەوامبوون لە خزمەتی كاری مامۆستا و پووختەی ڕاژەكە بە وردی پڕ بكرێتەوە.

كۆلێژی پەروەردەی كراوە لە شاری كەركووكە لە ماوەی پێشوو دانان بە بڕوانامەكانیان نەدەكرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ‌: هه‌تا نوكه‌ پتر ژ 152 هزار قوتابییان ناڤێن خۆ بۆ پۆلا ئێكێ بنه‌ره‌تی تۆمار كرینه‌

Lalish Duhok

لیستا مووچێ سبەی هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ 3 ته‌نێن ده‌رمان و پێدڤیێن نۆشداری هنارتنه‌ حه‌سه‌كێ

Lalish Duhok