شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە داخواز دکت هێزێن عێراقێ ب ئاشتیانە کەرکووكێ چۆل بکن

پێشمەرگە داخواز دکت هێزێن عێراقێ ب ئاشتیانە کەرکووكێ چۆل بکن

K24 – ھەولێر

پێشمەرگە دووپاتیدەكاتەوە، ئەوان پارێزەری كەركووك و پێكھاتەكانی شارەكەن و پێویستە ھێزە نامۆكان لە كەركووك بكشێنەوە.

نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، بە كوردستان24ی راگەیاند: “پێشمەرگە داوا دەكات، بە ئاشتی و یەكتر قبووڵكردن بگەڕێتەوە شوێنەكانی لە كەركووك، چونكە بوونیان لە پردێ مانای ئەوە نییە ئەوە سنوورە، بەڵكو دەیانەوێ ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت و ئەوانیش بگەڕێنەوە شوێنەكانیان”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “پێشمەرگە بەرگریكاری كەركووك و دەورووبەری بووە و پێویستە نەك كورد، پێكھاتەكانی دیكەش داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بكەن و پێویستیشە ئەو ھێزانەی بە شارەكە نامۆن، لە كەركووك بكشێنەوە”.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بە ھاوكاری گرووپێكی لایەنێكی سیاسی شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد و بەھۆیەوە ژمارەیەك ھاووڵاتی شەھیدبوون و بەشێكی زۆری خەڵكی ناوچەكەش ئاوارەبوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆشداريا گەشتکرنا وه‌لاتيان بۆ ئيرانێ دئێته‌ دان

Lalish Duhok

ئێكه‌م سالیادا شەهیدبوونا شیفا گەردی

Lalish Duhok

ئه‌گه‌ر دو رۆژێن دی سه‌نا باشتر نه‌بیت؛ دێ ده‌ستێ وێ هێته‌ بڕین

Lalish Duhok