شبكة لالش الاعلامية

پڕۆژێ بچووككرنا حكوومەتا ھەرێمێ دێ ئێته‌ بجهئينان  

پڕۆژێ بچووككرنا حكوومەتا ھەرێمێ دێ ئێته‌ بجهئينان  

ھەولێر-KDP.info-

پەرلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی پارتی گوتی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی بۆ بچووككردنەوەی كابینەی نوێی حكوومەت ئامادە كردووە و جێبەجێ دەكرێت، كە ئەمەیش ھەنگاوێكی گرینگە و داھاتێكی زۆر بۆ ھەرێم دەگەڕێنێتەوە.

د. فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “لە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێك ھاتبوو و پڕۆژەیەكیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی كابینەی حكوومەت بچووك بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش كاری خۆیان تەواو كردووە و پڕۆژەكە ئامادەیە، كە كابینەی نوێی حكوومەت بۆ ١١وەزارەت كەم دەكرێتەوە، بەڵام پێویستە رەوانەی پەرلەمان بكرێت و ئەوانیش رای خۆیانی لەسەر بدەن و ئەگەر گۆڕانكاری پێویست بێت، تێیدا بكەن و دواتر پەسەندی بكەن و جێبەجێ بكرێت”.

سۆفی گوتیشی: “لە ئێستادا ناتواندرێت ئەو كارە بكرێت و پێویستە كابینەی نوێیش لەسەر بنەمای ئێستا دروست بكرێت و ئەو كابینەیە پڕۆژەكە رەوانەی پەرلەمان بكات، دواتر كە پەرلەمان پەسەندی كرد، ئەو كات كابینەی داھاتوو هەوار بكرێتەوە، چونكە پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان ھەیە و پێویستە ئەوان پەسەندی بكەن و ببێت یاسا”.

ئەو پەرلەمانتارە، هەروەها باسی لەوەش كرد، بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە، داھاتی زۆر بۆ ھەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو ھەموو وەزارەتە خەرجیی زۆریان پێویستە، بەڵام ئەگەر بچووك بكرێنەوە، خەرجیی كەمتری دەوێت، لەبەر ئەوە گرینگە لە كابینەی داھاتوودا پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بسپۆره‌كێ جۆگرافیا سیاسی: ب گرتنا مووسلێ چو مەترسیێن ئێمناھی ل سەر ھەرێما کوردستانێ نامینن

Lalish Duhok

وەزیرێ کارەبێ: هه‌موو بزاڤێن مه‌ ئه‌ون ده‌مژمێرێن كاره‌بێ زێده‌تر لێبكه‌ین

Lalish Duhok

پەیاما بارزانی ب هه‌لكه‌فتا نەورۆز و سەرێ سالا كوردی

Lalish Duhok