شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی رۆڵێ مەسیحیان بلند دنرخينين

نێچیرڤان بارزانی رۆڵێ مەسیحیان بلند دنرخينين

وشه‌:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی خوشك و برایانی مەسیحی دەڕوانین كە بەشدارییەكی كارایان لە بنیاتنان و پاراستن و بەرەوپێشبردنی وڵاتدا هەیە.

ئەمڕۆ شەموو 16ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی “قیامە” پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، لەم بۆنەیەدا دووپات لە پاراستنی كولتووری پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتە ئاینیی و نەتەوەیییەكانی كوردستان و عیراقدا دەكەینەوە كە مێژووی هاوبەش پێكەوەمان‌ دەبەستێتەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە ڕێزەوە لە ئامادەیی و ڕۆڵ و پێگەی خوشك و برایانی مەسیحی دەڕوانین كە وەك پێكهاتەیەكی دێرین و ڕەسەنی كۆمەڵگەی كوردستان و عیراق بە درێژاییی مێژوو بەشدارییەكی كارایان لە بنیاتنان و پاراستن و بەرەوپێشبردنی وڵاتدا هەیە.

” هیوادارین جەژن و بۆنەكانی داهاتوومان لە دۆخێكی باشتردا بگەڕێنەوە و هەموومان بە هەموو پێكهاتەكانەوە، دەست لەناو دەست، تەبا و یەكڕیز، بە بەرپرسیاریەتیی هاوبەش، پێكەوە لەپێناو ئێستە و داهاتوویەكی باشتردا بۆ گەل و وڵاتەكەمان كار بكەین و بە هیوا و ئومێدەوە لە داهاتوو بڕوانین” سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشمەرگەى ل كۆبانێ ديرۆك تۆماركر

Lalish Duhok

پۆلیسێن بەلجیكا زارۆكه‌كى كورد كوشت 

Lalish Duhok

ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆكێ هه‌رێمێ دوازده‌مین پێشانگه‌ها نیڤده‌وله‌تییا هه‌ولێرێ هاته‌ڤه‌كرن

Lalish Duhok