شبكة لالش الاعلامية

نووترين زانیارى ل دۆر دەستپێکرنا پله‌ بلندكرنا فەرمانبەران

نووترين زانیارى ل دۆر دەستپێکرنا پله‌ بلندكرنا فەرمانبەران

باسنيوز:

ڕاوێژکارێکى پەرلەمانى کوردستان ڕای گەیاند بەمەبەستى دەرخستنى وردەکارییەکان و دیاریکردنى ڕێوشوێنەکانى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران،لیژنەى دارایى پەرلەمان لەگەڵ ئەنجوومەنى ڕاژە کۆدەبێتەوە.

ئەرشەد تەها، ڕاوێژکارى ئابووریى پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” پێشووتر ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان داواى لە ئەنجوومەنى ڕاژە کردبوو کە بابەتى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران تاووتوێ بکەن و وردەکارییەکانى لەسەر ئامادە بکەن،بەڵام ئەوەى کە هەیە تا ئێستا وردەکارى خەرجیى و چۆنێتى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران لەو بڕیارەدا ئاشکرا نەکراوە.”

گوتیشى: “ئەو بابەتە ڕاى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستانیشى پێویستە،بۆیە لیژنەکە داواى کردووە کە لەگەڵ ئەنجوومەنى ڕاژە کۆببێتەوە،بەڵام بە هۆى پشووەکانى سەرى ساڵ ئەو کۆبوونەوەیە دواکەوت و چاوەرێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت.”

باسى لەوەشکرد: “لە کۆبوونەوەکەدا مەرج و ڕێنوێنى و چۆنییەتى و وردەکارى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران و پێوەرەکان دیارى دەکرێن.”

بە بڕواى ئەو ڕاوێژکارە ئابووریەى پەرلەمانى کوردستان پەسندکردنى بڕیارى بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران زیاتر پەیوەستە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەکردنى پڕۆژە یاساى بودجەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو توهمەتبار ل ھەولێرێ هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

پارتی دێ وه‌زاره‌ته‌كا دی ل به‌غدا وه‌رگرت

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: پشتی داعشێ دڤێت عێراق بێتە پارڤەکرن

Lalish Duhok