شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا كارەبێ: ئاستێ بەرهەمئينانا كارەبێ ئاسایی بوويه‌

وەزارەتا كارەبێ: ئاستێ بەرهەمئينانا كارەبێ ئاسایی بوويه‌

باسنيوز:

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ كۆتایی هات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 16/6/2023، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22/5/2023، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم ببووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا كردبوو”.

ئەوەش خراوەتە روو: “بڕیاربوو لە رۆژی سێی ئەم مانگە پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكی، پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ 16ی حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتایی هات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە”

روونیشکراوەتەوە: “وەزارەتی كارەبا سوپاسی پشوودرێژی هاووڵاتییان بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەکانی چاکسازیی وێستگەکان و کێڵگەکان دەکات، کە ئەم پرۆسە چاکسازییە هاوکات بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر کارەبا”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “هەروەها سوپاسی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان دەكات توانیویان وێڕای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خۆگونجاندن لەگەڵ پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، نەیانهێشت كاریگەری لەسەر سیستەمی كارەبا هەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى: ئه‌م دێ د بزاڤێن خۆ دا به‌رده‌وام بين تا كو روفاتێن هه‌مى ئه‌نفالكريان ڤه‌دگه‌ڕینین

Lalish Duhok

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌م دخوازین ڤه‌کری ل دۆر سه‌رخوه‌بوونێ د گه‌ل به‌غدایێ دا باخڤین

Lalish Duhok

پارێزگارێ نوو ێی شاری سلێمانيێ ده‌ست بكاربوو

Lalish Duhok