جەبار یاوەر: بۆ ڤهگهريانا پێشمەرگەى بۆ ناوچێن کوردستانی چاڤهرێ بهرسڤا بەغداینه
باسنيوز:
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕای دەگەیەنێت، لە دوای کۆبوونەوەکەی چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ شاندە بەریتانی و ئەمریکییەکە، کە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان کرا، هیچ شتێکی نوێ نەبووە.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دەنگۆی ڕێککەوتنی نهێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “من ئاگاداری هیچ ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێر نیم”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد: “لە دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، کە لە نێوان شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرپەرەشتی کەریم سنجاری و شاندی ئەمریکی و بەریتانییەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیەکان کرا، هیچ شتێکی نوێ نییە”.
جەبار یاوەر ئەوەشی خستەڕوو: کە تا ئێستا چاوەڕێی وەڵام و ڕەزامەندیی حکوومەتی عێراقن بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە و پرۆسەکە دەست پێ بکەنەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
