شبكة لالش الاعلامية

“کۆنفڕانسێ ئازاديا ئایینی دێ ب ڕێڤەچت”

“کۆنفڕانسێ ئازاديا ئایینی دێ ب ڕێڤەچت”

بەڕێوەبەری پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: لە مانگی ئۆکتۆبەری داھاتوو کۆنفڕانسی ئازادی ئایینی بەڕێوەدەچێت و ساڵانەش ئەو کۆنفڕانسە بەردەوام دەبێت.

ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەری پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە لە رۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆنفڕانسی ئازادی ئایینی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بەڕێوەبچێت و تێیدا چەندین دیبەیت لەبارەی پرسی ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانی شارەزاوە بەڕێوەدەبرێن.

بەڕێوەبەری پێکەوەژیان گوتیشی: ساڵانە ئەو کۆنفڕانسە بەڕێوەدەچێت بۆ پرسی ئازادی ئایینی و باوەڕ و ھەموو ئایینەکانیش بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکەن، بەمەبەستی زیاتر گەشەکردنی پرسی ئازادی ئایینیو پێکەوەژیانی ئایینەکان لەھەرێمی کوردستان.

ئەمیر عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو ئامادەکاریەک بۆ کۆنفڕانسەکە دەکرێت لە مانگی ئۆکتۆبەر و بەرنامەی کۆنفڕانسەکە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە ئامادە دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوێن جڤاكێ سڤیل دژى هێرشێن توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینێ خرڤه‌بوونه‌ك ئه‌نجامدا

Lalish Duhok

په‌یڤدارێ پارتى به‌رسڤا بافل تاله‌بانى د ده‌ت

Lalish Duhok

ئەمیندارێ گشتی يێ کۆمکارا ئەرەبی دێ سەره‌دانا کوردستانێ کت

Lalish Duhok