شبكة لالش الاعلامية

بۆ پێکئينانا حکوومەتا خوه‌جهـ يا مووسڵ بێ پارتی چوو بڕیار نائێنه‌ دان 

بۆ پێکئينانا حکوومەتا خوه‌جهـ يا مووسڵ بێ پارتی چوو بڕیار نائێنه‌ دان 
مووسڵ_ KDP.info_

بەرپرسی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: ھەر لە ئێستاوە دانوستان بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانیەتییەک لە مووسڵ دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت دوای سەری ساڵ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دانوستانەکان گەرموگوڕتر بن، بەڵام تێبینی زۆرمان لەسەر پرۆسەی دەنگدان ھەیە و سکاڵاشمان تۆمارکردووە.

سەیدۆ چەتۆ، بەرپرسی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دانوستان دەستی پێکردووە لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەرکەوتوو بوونە بە مەبەستی پێکهێنانی ھاوپەیمانییەتییەک بۆ دروستکردنی حکوومەتی خۆجەیی مووسڵ، بۆیە لە ئێستاوە دانوستان دەستیپێکردووە و دوای سەری ساڵ فراواتریش دەبن، چونکە ئەو کات ئەنجامەکانیش بەفەرمی ڕادەگەیندرێن.
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: ھەوڵدەدەین لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانیەتی دروست بکەین و حکوومەتی خۆجێیی دروست بکەین، چونکە ئێمە لە پارێزگای مووسڵ لیستی دووەمین و ئەمجارە ڕێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن کەمبوو تاوەکو دوو سعات مابوو وادەی دەنگدان تەواو بێت ڕێژەکە ٢٠% بوو لەماوەی دووسعات بووە ٥٢% ئەنجامەکە بەم شێوەیەی لێهات، بۆیە ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و داوامان کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت و ٤ھەزار و ٤٤٧ وێستگە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە.
چەتۆ باسی لەوەش کرد: ھیچ حکوومەتێک لە پارێزگای مووسڵ دروست نابێت ئەگەر ڕای پارتی وەرنەگیرێت و بەشداری تێدا نەکات، بۆیە پارتی لە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانی: شەر چارەسەرى نینە و نكارت ئەمرێ واقع بسەپينت

Lalish Duhok

پڕۆسه‌يا ده‌نگدانێ بۆ كۆمیته‌يا ناڤه‌ندی يا پارتی هاته‌ پاشخستن  

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی و سەرۆکهۆزێ شەمەران کۆم بوون

Lalish Duhok