شبكة لالش الاعلامية

پشتى 139 سالا تابووت و تەرمێ فەرماندەیەکێ رووسى ل تورکیا هاته‌ ديتن

پشتى 139 سالا تابووت و تەرمێ فەرماندەیەکێ رووسى ل تورکیا هاته‌ ديتن 
رووداو- ئاردان

لەمیانی هەڵکەندن لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە تورکیا ، تابووتێک دۆزرایەوە کە تەرمی فەرماندەیەکی رووسیی تێدایە.

لە شاری ئارداهانی تورکیا، لەمیانی هەڵکەندنی خاک لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا تابووتێک دۆزرایەوە. دوای ئەوەی کرایەوە تەرمی فەرماندەیەکی رووسیی تێدابوو، کە پاڵخرابوو. لە نێو تابووتەکەدا هیچ کەلوپەلێک نەدۆزرایەوە، فەرماندە رووسەکە بە پۆشاکی خۆیەوە لەسەر دەستووری کریستیانەکان نێژراوە.

تابووتەکە لە ژوورێکی تایبەتدا هەڵگیرابوو کە ئەو ژوورە لە شێوەی مەزارگەی تایبەت دروستکراوە.

پسپۆڕانی شوێنەوارناسی بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر دەستیان بە کارەکانیان کرد. ئەوان پێیانوایە کە مێژووی ئەم تەرمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1878، ئەو کاتەی رووسەکان ئارداهانیان کۆنترۆڵکردووە.

ساڵی 1878 لە جەنگی (93)دا سوپای رووسیا شارەکانی ئارداهان و کارس و ئورزەڕۆمی خستە ژێر دەستییەوە. دەوڵەتی عوسمانی ناچار بوو رێکەوتنی لەگەڵدا واژۆ بکات. ئەوە بوو رێکەوتنی یەشیلکۆی واژۆکرا و بەوپێیە ئەم شارانە تا ساڵانێک لەژێر کۆنترۆڵی رووسەکاندا بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب مکیاژى شێوێ خۆ بۆ کارەکتەرە کارتۆنییە ترسناك دگهۆرت

Lalish Duhok

خویک لسەر ئەڤان جورە گەشتان ژی ھاتەدانان

Lalish Duhok

وه‌كو كورتترین ئافره‌تا جیهانێ چوو دناڤ په‌رتۆكا گێنس دا

Lalish Duhok